چیرۆكەكانی پاش تاوانی كیمیایباران 2026-04-27

یادی بۆمبارانکردنی هەڵەبجە لە ساڵی 1974 کرایەوە

لەساڵی 1974 فرۆکەکانی ڕژێمی بەس بە ناپاڵم هەڵەبجەیان بۆمباران کرد و 60 کەس شەهید بوون

    ئەمڕۆ 26/4/2026 بەئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە بەڕێز نوخشە ناسیح، و بەشێک لەبەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی وفەرمانگەو و پەرلەمانتارانی کوردستان و نوێنەری حزب و ڕێکخراوەکان، یادی بۆمبارانکردنی هەڵەبجە بە ناپاڵم، کرایەوە.
سەرەتای مەراسیمەکە ساتێک وەستان بۆ ڕۆحی شەهیدان و پاشان ئومێدی ژیانەوە بەنوێنەری کەسوکاری شەهیدان وتەی پێشکەش کرد.

لە بۆردومانەکەی 1974ـی هەڵەبجە نزیکەی 60 هاوڵاتی شەهیدبوون و چەندانی تریش برینداربوون.

پاشان تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی بۆمبارانی 74 دانرا

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجه
26/4/2026

گەلەری وێنەکان (2)

چالاکیی پەیوەندیدار چیرۆكەكانی پاش تاوانی كیمیایباران