چیرۆكەكانی پاش تاوانی كیمیایباران

چیرۆکی هێرش موختار برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە

لەگوندی هاوار هێرش بەدایک وباوکی شاد دەبێتەوە و ساتێک دلخۆشی رویان لێ دەکات کە مندالەکەیان سەلامەتە

چیرۆکی هێرش موختار برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە
هێرش موختار لە دایک بوی 1982 گوندی سۆسەکانی ناوچەی هەوارامان و لە سالی 1977 بە هۆی داگرتنی گوندەکەیانەوە روولە شاری هەلەبجە دەکەن،
هێرش لە کیمیابارانی هەلەبجەدا تەمەنی شەش سال دەبێت ویەکەم سالی چونە قوتابخانەی دەبێت لە قوتابخانەی گۆڕان، هێرش هێشتا پیتەکانی زمانی شیرینی کوردی بەتەواوەتی بەیان نەکردبوو، بەلام زۆر دلخۆش بو بەوەی کە خێزانەکەی متمانەی پێ دکەن و ئومێد یان پێیەتی کە ئایندەیەکی رۆشنی هەبێت، هێرش زۆر بە دلخۆشیەوە رۆژانە لەگەل هاوتەمەنەکانی و هاوپۆلیەکانی بەرەو قوتابخانە هەنگاو دەنێت و بە روگەشیەوە بەرەو روی مامۆستا کانی دروات، بەلێ رۆژەکان تێ دەپەرن و زروفی ناوچەکە بەرو خراپ وخراپتر دەروات، هێرش وەک مندالێکی هەست پاک و بێ ئاگا لەوەی کە رۆژەکان رەنگیان لەباش ناچێت هەموو رۆژێک لە دوای گەرانەوەی لە قوتابخانە و لە دوای دانانێ جانتاو کتێبەکانێ، لەدوای لەئامێز گرتنی لەلایەن دایکیەوە و دەست لەملانی دایک و مندال تەواو دەبێت و خێرا هێرش ئیزن لە دایکی وەردەگرێت و وەک هەموو رۆژەکان خێرا دەچێت بۆماڵ باپیر ی کە لەهەمان کۆلان دەبێت مالیان، بەروار 16 _3 یە و هێرش بێخەیالێ گەرانەوە دەبێت بۆ مالی خۆیان هەستی پاکی خراپ بەدی ناکات، بەلام خراپێکی پەنهان لە ئاسمانەوە دادەبارێت بەسەر تەواوی شاراداو سەرجەم کوچەو کۆلانەکانی هەلەبجە پردە بێ لە دوکەلی بۆمبی کیمیایی و رزگار بونت لەم رۆژە تەنها بەختێکە کە خودا بەدیاری بۆتی ناردوە ، بەلێ هێرش ناتوانێت بگەڕێتەوە مال خۆیان لەگەل مال باپیر ی خۆی لە ژورەوە پنهان دەدات و بەهۆی خراپی دۆخەکەوە باوکیشی ناتوانێت بێت بەدوایدا و بەجۆرئک لەجۆرەکان بئ خەم دەبئت و دەلێت لەمالی باپیر ی پارێزراو دەبێت و هەرچۆنێک دەبێت مالی باوکی هەلەبجە بەجێ دەهێلن بەرەو گوندی عەبابەیلێی دەرۆن، بئ ئاگا دەبن لەوەی کە هێرش لە کۆلانێکی دیکەوە لەگەل مالی باپیری بەرەو هەمان شۆێن دەرۆن، بەلام بەهێچ شێوەیەک یەکدی نابیننەوە ، بەداخەوە هێرش و مالی باپیر ی بەسەختی بریندار دەبن بەگازێ کیمیایی وبە ماندوبونێکی زۆر جا دەتوانن خۆیان بگەیننە گوندی عەبابەیلێی و بەلام لێرەش مالی باوکی نابینەتەوە، خەیالەکانی هێرش لای ئامێزی گەرمێ دایکیەتی و دایکیشی بێ ئۆقرەیە لەوەی کە مندالەکەی بەجئ هێشتووە بەلام بێ دەستەلات دەبن لەوەی کە بەبینینی یەکدی شاد ببنەوە، قاچەکانیان هێندە ماندون بەئاسانی رێگا ناگرن و ساتەکان بۆ هێرش خرابتر دەبێی بەهۆی سەختی بەرکەوتنی بەچەکی کیمیایی،
هەرچۆنێک دەبێت بەبەرزایی شاخی شنروێ دا سەردەکەون و بۆ رۆژێ 17_3_1988 دەگەنە گوندی هاوار، خۆشبەختانە لەگوندی هاوار هێرش بەدایک وباوکی شاد دەبێتەوە و ساتێک دلخۆشی رویان لێ دەکات کە مندالەکەیان سەلامەتە، بەهەرحال لێرەش مەترسی لەسەرژیانیان هەر بەردەوامە، لەم گوندەشدا دوبارە دەکەونەوە بەر هێرشی کیمیاباران، بەلام ئەم جارە هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاریان دەکەن و رێنماییان دەکەن کە پەرۆ تەربکەن و لەدەم و لوتێان بئالێنن، بەلام بەداخەوە کە پارچەیەک پەرۆیان پێ نابێت کە بەکاری بهێنن بەناچاری گۆرەویەکانی پێی هێرش دادەکەنن و تەری دەکەن بە هێرش دەلێن دەبێت لە دەم لوتی خۆتی بئالێنیت بۆ ئەوەی هەرجۆنێک بوە لە مەرگ رزگارت ببێ، بەلێ بەهاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە بەرەو گوندی دەرەتوێ دەرۆن و لەوێشەوە بۆ ولاتی ئێران و ئۆردوگای هەرسین کە دروست کرابوو بۆ ئاوارەکانی هەلەبجە، لێرەدا هێرش لەبەرئەوەی حالی باش نابئت خێرا دەیبەن بۆ نەخۆشخانە کانێ شاری کرماشان و چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکەن، کاک هێرش خۆشبەختانە ئێستە لە ژیاندایە بەلام یەکێکە لە بریندارانێ گازی کیمیایی و حالەتی تەندروستی زۆر خراپە بە جۆرێک بەپێ کۆتاراپۆرتی پزیشکی لە سەدا 26 ی سیەکانی ئیش دەکەن. تاوەکو ئێستە چەند جارێک نەشتەرگەری بۆکراوە، بە جۆرێک بۆریەکانی رارەوی هەناسەدانی بۆ گەورە کراوە بە مەبەستی هەناسەدانێکی رێک، ئێستە کاک هێرش لە شاری سلێمانی دادەنیشێت و سەرقالی پیشەی خەیاتییە و لەخەمی دابێن کردنی بژێوی ژیاندایە و رۆژەکانی ژیان دەژمێرێت بەدەست نەفەسی سنگی توندیەوە...
تیبینی
کاک هێرش هەردو و باپیری شەهید دەبن و گۆری باپیر ی لە ولاتی ئێرانەو و گۆری پاپرێکی دیکەی لە گوندی عەبابەیلێی یە..
خۆشبەختانە لە خێزانی خۆی کەسیان شەهید نەبوە لە کیمیابارانی هەلەبجەدا ...
ئەمە کورتەیک لە بەسەرهاتێ کاک هێرشە کە گرنگە کۆی چیرۆکی ژیانی بە دۆکۆمێنت بکرێت و چاپ بکرێت لە کتێبکدا....
سلاو لە رۆحی پاکی شةهيدانى کیمیابارانی هەڵەبجە و سەربەرزی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان وئەنفالکراوانێ کوردستان.
کورتەیەک لە ژیانی کاک هێرش کە لەڕێگەی گفتوگۆ لێوەرگیراوە لە سالی 2021و داڕشتنەوەی بۆ کراوە لەلایەن (محمد محمد سعيد /گۆمەلاری

گەلەری وێنەکان (2)

چالاکیی پەیوەندیدار چیرۆكەكانی پاش تاوانی كیمیایباران