
هەواڵ
2026-03-15
دروستکردنی ١٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون
رەزامەندی فەرمی وەرگیرا بۆدەستپێکردنی دروستکردنی ١٠٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بۆوارسی شەهیدان و چارەسەرکردنی ٤٦بەرکەوتووی کیمیاباران
ڕەزامەندیی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی (١٠٠٠) یەکەی نیشتەجێبوون بۆ وارسی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، بە مەبەستی دابینکردنی ژیانێکی شایستە و چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێبوونیان.
هاوکات لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە، هەوڵەکانی پارێزگاری هەڵەبجە بەرهەمی هەبوو لە بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی فەرمیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەرکردنی (٦٤) بەرکەوتووی چەکی کیمیایی.
لە کۆتاییدا، پارێزگاری هەڵەبجە دووپاتیکردەوە کە خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و بەجێگەیاندنی بەڵێنەکان بەرامبەر بەم شارە، گەورەترین ئەرکی سەرشانیەتی و بەردەوام دەبێت لە کارکردن بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافە ڕەواكانیان.
گەلەری وێنەکان (1)