لەلایەن سەنتەری خاڵ بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری
ئێمە لە خاڵ بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری، شانازی دەكەین بە بوونمان وەكو سپۆنسەری فەرمی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. ئەم پشتگیرییە بەشێكە لە بەڵێنی ئێمە بۆ پاراستنی مێژوو و بیرەوەری نەتەوەیی گەلەكەمان.
لە ڕێگەی پشتگیری ئەم پڕۆژە گرنگە، ئێمە هەوڵ دەدەین یادی قوربانیانی كارەساتی هەڵەبجە زیندوو بهێڵینەوە و ڕۆڵمان هەبێت لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان بە جیهان.
دیزاین و دروستكردنی وێبسایتێكی نوێ و مۆدێرن بۆ مۆنۆمێنتی هەڵەبجە كە دەبێتە پردێك لە نێوان بازدێدكەران و مێژووی كارەساتەكە.
پێشكەشكردنی سیستەمێكی پێشكەوتوو بۆ ئەرشیڤكردنی بەڵگە و وێنە مێژووییەكان بە شێوەیەكی دیجیتاڵی بۆ پاراستنیان بۆ نەوەكانی داهاتوو.
دابینكردنی پشتگیری تەكنیكی بەردەوام و سەیانەوەی بەردەوامی سیستەمەكان بۆ دڵنیابوون لە كاركردنیان بە شێوەیەكی باش.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی بەشداریكردن لە پشتگیری پڕۆژەكانی داهاتوو، تكایە پەیوەندیمان پێوە بكەن:
ئیمەیڵ: info@khalcenter.com
ژمارە تەلەفۆن: 009647503822055 , 009647733922055