یادەوەرییەک بۆ نەوەكانمان سەکۆیەک بۆ ئاشتی.
لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨، شاری هەڵەبجە ڕووبەڕووی هێرشێكی كیمیایی بووەوە.
ڕووداوی بینا سووتاوەکەی سیروان یەکێکە لە ڕووداوە هەرە تراژیدییەکانی سەردەمی جەنگی عێراق و ئێران. لە ڕێکەوتی ٦ی ئابی ١٩٨٦، بەهۆی تۆپبارانی سوپای ئێرانەوە بۆ سەر سنووری دەشتی شارەزوور، خوێندنگەی سیروانی سەرەتایی لە شارەدێی سیروان کرایە ئامانج. لەو کاتەدا، خوێندنگاکە وەک پەناگەیەک لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکەوە بۆ خۆپاراستن لە تۆپباران بەکاردەهێنرا. بەهۆی لێدانی تۆپەکەوە، زیاتر لە ٢٠٠ هاوڵاتی لەنێو بیناکەدا بە زیندوویی سووتان و گیانیان لەدەستدا، هەروەها ١٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون. زۆرینەی قوربانییەکان پێکهاتبوون لە کەسانی بەساڵاچوو، ژنان و منداڵانی دانیشتووی بەشێک لە گوندەکانی هەورامان و شارەزوور.
زانیاری زیاتر
لەگوندی هاوار هێرش بەدایک وباوکی شاد دەبێتەوە و ساتێک دلخۆشی رویان لێ دەکات کە مندالەکەیان سەلامەتە
زانیاری زیاتر
لەساڵی 1974 فرۆکەکانی ڕژێمی بەس بە ناپاڵم هەڵەبجەیان بۆمباران کرد و 60 کەس شەهید بوون
زانیاری زیاتر